ڤێتەرنەری ھەولێر: ڕێگری بەغدا لە ھێلکەی ھەولێر زۆرجاران ھۆکارەکە سیاسییە

 ڤێتەرنەری ھەولێر: ڕێگری بەغدا لە ھێلکەی ھەولێر زۆرجاران ھۆکارەکە سیاسییە
د. مامەند محەمەد قادر، بەڕێوەبەری ڤێـتەرنەری ھەولێر، ڕایگەیاند: "ئەگەر بێتو پڕۆژەکانی خۆمان، ھێلکە ھەناردەی دەرەوە نەکەن، ئەوا بەرھەمی خۆماڵی 80% ی پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکەنەوە، بەڵام پڕۆژەکانی ھەولێر، ھەموو بەرھەمەکانیان بۆ باشووری عێراق دەنێرن، چونکە لەوێ پارەی باشتر دەکات".


بەڕێوبەری ڤێتەرنەری ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "زۆرجار حکوومەتی عێراقی، گرفت لە ھاوردەکردنی ھێلکەی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، دروست دەکات، زۆربەشیان ھۆکاری سیاسی بوونە، بەڵام ھەر ھێلکەش ڕۆیشتووە، بەگشتی پڕۆژەکانی ھەولێر، بەرھەمیان بۆ عێراقە، خۆشمان لە تورکیا دەھێنین، چونکە ھەرزانتر ڕادەوەستێت".





باسنیوز
Top