کەرکووک.. تەقینەوەیەک 13 قوربانی لێدەکەوێتەوە

 کەرکووک.. تەقینەوەیەک 13 قوربانی لێدەکەوێتەوە
بنکەی پۆلیسی تەرکلان، ڕایدەگەیەنێت کە تەقینەوەیەک لەناو ئاوارکانی شارۆچکەی حەویجە ڕوویداوە و 13 کەس بوینەتە قوربانی.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تەرکلان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەینی 23/12/2016 کاتژمێر 12:45 ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئاگاداریان کردینەوە کە تەقینەوەیەک لە نێو خێزانی ئاوارەی شارۆچکەی حەویجە ڕوویداوە، بەھۆیەوە 13 کەس کە لە نێوانیان ئافرەت و منداڵ ھەیە، بریندار بوونە".

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بنووسرێت، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەر دوای تەقینەوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک کراون".





باسنیوز
Top