کەرکووک.. تەقینەوەیەک 13 قوربانی لێدەکەوێتەوە
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تەرکلان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەینی 23/12/2016 کاتژمێر 12:45 ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئاگاداریان کردینەوە کە تەقینەوەیەک لە نێو خێزانی ئاوارەی شارۆچکەی حەویجە ڕوویداوە، بەھۆیەوە 13 کەس کە لە نێوانیان ئافرەت و منداڵ ھەیە، بریندار بوونە".
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بنووسرێت، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەر دوای تەقینەوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک کراون".
باسنیوز
