گەرمیان.. بەھۆی ڕووداویکی ھاتوچۆوە شەش کەس بریندار بوون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ ھەینی 23/12/2016 ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی لەسەر ڕێگای کەلار – باوەنوور، نزیک زانکۆی گەرمیان ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان(دەبڵ) و کیا (بارھەڵگر) ڕوویدا لەئەنجامدا شەش کەس برینداربوون کە دوو لە بریندارەکان لە ئافرەتن".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دوای گەیاندنی بریندارەکانی لەلایەن مەفرەزەکانی 104مانەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، ئێستا چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو باری تەندروستیان جێگیرە".
باسنیوز
