له خورماتوو دیارده‌ى برینی ماڵان په‌ره ده‌ستێنێت
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دانیشتوانى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه، چه‌كدار و نه‌ناسراون و ته‌نها دا‌واشیان پاره و ئاڵتوونه.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو، ڕاشی گه‌یاند: ”هێزه ته‌ناهییه‌كانى خورماتوو به به‌رده‌وامى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ڕێگرى له‌و دیارده‌یه بكه‌ن و چه‌ند دزێكیانیش ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام نازانرێت په‌یوه‌ندییان به گرووپه چه‌كداره‌كانى خورماتووه‌وه هه‌یه یاخود نا“.
شایه‌نی باسه هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى (عه‌سكه‌رى و تین) كه ئه‌و دزییانهیان لێ ده‌كرێت، له‌ژێر كۆنترۆڵى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیدان و بهشیچكیش له‌وانه‌ی نیشته‌جێى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن، له‌و عه‌ره‌به سوننانهن كه ناوچه‌كانى خۆیانیان به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه جێ هێشتووه و ئێستا له خورماتوو ئاواره‌ن.
هیشام عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێكه له ڕۆژنامهنووسهكانى خورماتوو ڕاىگه‌یاند: ”ئه‌وانه‌ى كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان به‌مه‌به‌ستى دزیكردن كۆمه‌ڵێك لاون“.
پێشیى وایه ئه‌گه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانى خورماتوو ئه‌و كه‌سانه بناسن كه ده‌چنه سه‌ر ماڵان و دزیییان لێ ده‌كه‌ن ئه‌وا به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ناسراون.
عه‌لى حوسه‌ینى گوته‌بێژى حه‌شدى كه پاراستنى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه به ئه‌وان ڕاسپێردراوه به پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى به‌رپرسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه، تومه‌تى دزیییهكهى خسته ئه‌ستۆى ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه‌ى كه له ئاواره‌ن و له‌نێو قه‌زاكه له نیشته‌جین، ئه‌و ڕاىگه‌یاند: ”دیارده‌ى دزى له‌و دوو گه‌ڕه‌كه، ڕووى له فراوانى كردووه و ئه‌وانه‌شى كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و عه‌ره‌به ئاوارانه‌ن كه ئێستا له خورماتوو نیشته‌جێن“.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕوونى كرده‌وه كه چه‌كداره‌كانیان یه‌كێك له‌وانه‌ى كه دزێیان له ماڵه‌كان كردووه ده‌ستگیر كردووه و دواى دهستگیركردنیشى دانى به‌وه‌دا ناوه كه هه‌ڵی كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كان و پاره‌ى لێ دزیون، هه‌روه‌ها چه‌ند دزێكى دیكه‌ش ماون كه ده‌ستگیر نه‌كراون و ئێستاشدا گه‌ڕان و پشكنین به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كه ئێستا مه‌ترسیى له‌لاى مالأَنی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ى خورماتوو دروست كردووه، سائیر به‌یاتى نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانى خورماتوو به (باس)ى ڕاگه‌یاند: ”ئه‌وه‌ى كه ده‌گوترێت عه‌ره‌بى سوننه به كارى دزیى و ههڵكوتاندنه سه‌ر ماڵان تۆمه‌تبارن، دووره له راستییه‌وه چونكه ئه‌وانه‌ى كه ده‌چنه سه‌ر ماڵه‌كان چه‌كدارن، عه‌ره‌بى سوننه‌ی خورماتوو كه‌ى ئێستا چه‌كى هه‌یه!
ئه‌و نوێنه‌ره دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و كاره كه ده‌كرێت دژى عه‌ره‌بى سوننه ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى خورماتووش راست ناكه‌ن به‌وه‌ى كه ده‌ڵێن ئه‌وانه نه‌ناسراون، ناسراون و له گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیین به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیریان ناكات.
سائیر به‌یاتى گوتیشی: ”ئێستا یه‌ك عه‌ره‌بى سوننه له ترس‌دا له ماڵه‌كه‌ى خوى ده‌رناچێت و ڕووداوه‌كانى دزێ و ڕفاندنى هاوولاِتییانیش له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا زیاد ده‌بێت به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و تاوانبارانه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ بێت یاخود سبه‌ى له ناوچه‌كه ده‌رده‌كرێن و شوێنییان نابێته‌وه و ئه‌وه‌ش كه ڕووده‌دات به تایبه‌ت له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى وتینى شارۆچكه‌ى خورماتوو هێزه ئه‌منییه‌كان لێى به‌رپرسیارن چونكه بێده‌نگییان به‌رامبه‌ریان هه‌ڵبژاردووه.
باسنيوز
