دلشاد نامیق: كات له‌باره بۆ سه‌ربه‌خۆیی
(دلشاد نامیق) چاو‌دێر و مامۆستای زانكۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "پرسی سه‌ربه‌خۆیی لووتكه‌ی خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، له مێژووی كوردستاندا هیچ هێزێك نه‌بووه هاتبێته گوڕه‌پانی خه‌بات و ئه‌و هێزه‌ی به‌خۆی دابێت سه‌ربه‌خۆیی ره‌ت بكرێته‌وه و دژی سه‌به‌خۆیی بێت، مادام هیوای كۆتاییمان هه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه، گرینگه به كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه گوتارێكی روونتریان هه‌بێت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، به‌بێ هیچ خاترگرتنێكی ئه‌و لایه‌ن و ئه‌م ده‌وڵه‌ت هیچ پێچوپه‌نایه‌ك نه‌مێتێه‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان به خه‌ڵك رابگه‌یه‌نن كه هه‌نگاومان رۆیشتنه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی.''
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌یشی دا ''له ئێستادا ره‌وشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بگره تا راده‌یه‌كیش ره‌وشی نێوخۆی عێراق، له‌بارتره له ته‌واوی رابردووی ئێمه‌دا.. له رابردووی خه‌ڵكی كوردستاندا یه‌كه‌م جاره ده‌رفتێكی وه‌ها بێته پێشێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆتاری سه‌ربه‌خۆیی بكرێت به كردار، ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت پایه‌كانی بچه‌سپێندرێت، ئه‌گه‌ر باسی ره‌وشی نێوخۆی عێراق بكه‌ین، ئه‌وه بێگومان ده‌وڵه‌تێك له عێراق نه‌ماوه بتوانێت یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزێت، له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، هه‌ریه‌كه‌یان گیرۆده‌ن به پرسێكه‌وه كه‌متر ده‌پرژێنه سه‌ر ئێمه.''
(دڵشاد نامیق) زیاتر له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌رفه‌ته‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و ده‌ڵێ "ئه‌وه سووریایه و خۆی به‌ره‌و هه‌لوه‌شانه‌وه ده‌چێت، عێراق ئه‌وه ده‌بینین ره‌وشی چۆنه، توركیا كێشه و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه، كۆماری ئیسلامیی ئێرانه ده‌بینین پێچاوه له شه‌ڕێكی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی له چه‌ندین وڵات له شه‌ڕێكدایه هیلاك بووه به‌و شه‌ڕانه‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ناوخۆی خۆمانه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هیچ لایه‌نێك خۆی بێ به‌ری نه‌كات و هه‌ر لایه و به ئه‌ركی لایه‌نێكی دیكه بزانێت، وه هه‌ندێكیان چاوه‌ڕێ هه‌ندێ خه‌ڵكی دیكه‌ن سه‌ربه‌خۆییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، یان به‌هانه بێننه‌وه له‌وه‌ی فڵانه كه‌موكوڕیمان هه‌یه با جارێ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، پێویسته پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌نێوخۆدا دوور بێت له هه‌موو ململانێیه‌كی سیاسی و ئایدیۆلۆژی.''
kdp-
