نرخی دراوه‌كان كاتی داخستنی بازاڕ
100 دۆلاری ئه‌مریكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر 131 هه‌زار و 300 دیناره، به‌پێی كاتی داخستنی بازاڕ، له‌هه‌رێمی كوردستان.
سه‌روان سابیر، له‌كۆمپانیای جه‌نات بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌بازاڕی شاری هه‌ولێر به‌خه‌ندان-ی وت" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 131 هه‌زار و 300 دیناره"، ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی ئه‌مڕۆ به‌یانیه كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ.
وتیشی "100 یۆرۆ به 138 هه‌زارو 500 دیناره، 100 پاوه‌ند به 163 هه‌زار و 500 دیناره، 100 لیره‌ی توركی به 37 هه‌زار و 750 دیناره‌و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانیش به 33 هه‌زارو 250 دیناره".
نرخی یۆرۆ‌و پاوه‌ند، به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به 105 دۆلار‌و 50 سه‌نته، 100 پاوه‌ند به 124 دۆلار‌و 50 سه‌نته.
xandan-
