دڵشاد عومه‌ر بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی ئاینده ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و له 10 رۆژی داهاتوشدا رێنمایی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و ئاساییكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده داده‌نێن.
ئه‌و وتانه‌ی دڵشاد عومه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا هات له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان، تێیدا پلانه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن دوای زیاتر له دوو مانگ بایكۆت له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ئاشكراده‌كات.
دڵشاد عومه‌ر شه‌شی ئه‌م مانگه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قبوڵنه‌كرا، له ئێستادا بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
دڵشاد عومه‌ر وتی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه قبوڵ نه‌كراوه‌و دوو جار ره‌تكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبومهوهو ئه‌وان پێیان وتم به‌هیچ جۆرێك قبوڵمان نیه‌و ده‌بێت بچیتهوهسهركارهكهت، بۆیه له‌هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌وام بچێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی".
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵشاد عومه‌ر بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سلێمانی و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوره‌كه‌و به‌رده‌وامی بایكۆت له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناڕازییه‌وه.
به‌وته‌ی دڵشاد عومه‌ر، له‌ئێستادا به‌شێكی باش له‌قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن هێشتا بایكۆت به‌رده‌وامه، "كهكهوتمهوه سه‌ر ده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ مامۆستایان ناڕازیی كۆببمهوهو ته‌فاهومێك دروستبكه‌ین، هه‌وڵبده‌ین ئه‌مساڵیش پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌فه‌وتێت له‌پێناو منداڵی شاری سلێمانیدا، ئێستا ته‌نها له‌قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان گرفتی دهوامنهكردمان هه‌یه ئه‌ویش ته‌مه‌نا ده‌كه‌م ده‌ستبكرێته‌وه به‌ده‌وام".
له‌باره‌ی مه‌ترسی فه‌وتانی خوێندنی ئه‌مساڵ دڵشاد عومه‌ر ده‌ڵێت "بڕوام وایه ئه‌و خوێندنگانه‌ی كراونه‌ته‌وه رزگاریان بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نه‌كراونه‌ته‌وه هێشتا مه‌ترسیان له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و خوێندگانهش نه‌كرێته‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌و خوێندنگانه قسه‌بكه‌ین و به‌رپرسیارێتیه‌كه دابه‌شبكه‌ین".
"ئێمه له‌ماوه‌ی 10 رۆژی ئاینده‌دا رێنماییه‌كی دیاریكراو وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ئاسایی بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌و قوتابخانه‌ی كهدهستدهكات به‌خوێندن وه‌كو ئه‌وه وایه سه‌ره‌تای ساڵ بێت له‌وه‌رزی یه‌كه‌مدا"، دڵشاد عومه‌ر وایوت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی 2016-2017ی راگه‌یاند و له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك پڕۆسه‌ی خوێندن ئاساییه، له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی بایكۆتی نزیكه‌ی 50 هه‌زار مامۆستاوه زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له 2500 قوتابخانه له خوێندن بێبه‌شبوون.
xandan-
