هەڵەبجە..کردە تیرۆریستییەکەی شاری کۆیە سەرکۆنە کرا

 هەڵەبجە..کردە تیرۆریستییەکەی شاری کۆیە سەرکۆنە کرا
ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجەدا رێکخراوەکانی مەدەنی ئەو سنوورە، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و تێیدا کردە تیرۆریستییەکەی بەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانیان لە کۆیە سەرکۆنە کرد.



(بێستون محەمەد) کە بەشداربووی گردبوونەوەکە بوو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، وەک رێکخراوەکانی مەدەنی لە سنووری هەڵەبجەدا گردبوونەوەیەکمان بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کردە تیرۆریستییە ساز کرد کە لە شاری کۆیە لە بەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان روویدا، بەداخەوە کە ئەم برا کوردانە کە بۆخۆیان لە شەوی یەڵدا سەرقاڵی کردنەوەی یادی خۆیان بوون کەچی دوو تەقینەوە کرا و شەش کەسیان لێ شەهید بوون.



(بێستون محەمەد) دەشڵێ، ئێمە لە گردبوونەوەکەدا داوامان کرد کە ریکاری یاسایی بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی تاوانبارانی سەرەکی ئەو کردە تیرۆریستییە بدرێنە دادگا و پشتگیری خۆیشمان بۆ برایانمان لە حزبی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و بە تووندی ئەو کردە تیرۆریستییەمان سەرکۆنە کرد.

kdp-
Top