مامۆستایەکی زانکۆ: هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە تیرۆر وەک کارتی سیاسی بەکار دێنن
(زێرەڤان بەرواری) مامۆستای زانكۆی دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "زیادبوونی كردەوە تیرۆرستییەكان لە جیهاندا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، شكاندنی تیرۆر تەنیا لە رێگەی سەربازییەوە نابێت، بەڵكو تیرۆر هزرە و پێویستە هزرەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و بگۆڕدرێت. هۆكارێكی دیكەی بەرفراوانبوونی تیرۆر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆرێك لە دەوڵەتانی هەرێمی و زلهێزی جیهان، هەتا لەسەر ئاستی پارتە سیاسییەكان زۆرجار تیرۆر وەك میكانیزمێك بەكار دەهێندرێت بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەت، لەبەر ئەوەی ئەگەر باس لە سەدەكانی رابردوو بكەین تیرۆر وەك كارتێكی سیاسییش بەكار هاتووە، كە لایەنەكان دەیانەوێ بەرژەوەندیی خۆیان بپارێزن یان تیرۆر وەك كارت بۆ بەرانبەرەكەیان بەكار هێناوە.''
(زێرەڤان بەرواری) دەشڵێ، ''لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تیرۆر بووەتە ئەو فاكتەرە، زلهێزان نەخشەی سیاسیی خۆیانی لەسەر ئاوا دەكەن. ئەمڕۆ لە جیهاندا تیرۆر بۆ گۆڕینی كارتی سیاسی بەكار دێت و بەتایبەتی لە وڵاتە گرینگ و ستراتیژییەكان وەك ئەوانەی رۆژهەلآتی ناوەڕاست، بۆیە بە بۆچوونی من تیرۆر ئەمڕۆ وەك سیاسەتیش بەكار دێت و پێویستە هزری تیرۆر لەناو ببرێت نەك تەنیا لە ڕووی سەربازی و لەشكری بەرەنگاری ببنەوە.''
kdp-
