لە میحوەری تلسقۆفدا ئاڵای کوردستان هەڵکرا

 لە میحوەری تلسقۆفدا ئاڵای کوردستان هەڵکرا
به‌رپرسى گشتىی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له‌ هه‌رێمى كوردستان گوتی، له‌ گوندى باتنایه‌ له‌ میحوه‌رى تلسقوفى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ لە شوێنی خوێنی شەهیدێک ئاڵای کوردستان هەڵکرا.

(پاڵه‌وان شێخ مه‌مى) به‌رپرسى گشتىی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى گوتى :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌ك نووسینگه‌ى گشتیی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا، ئاڵاى پیرۆزى كوردستانمان له‌ گوندى باتنایه‌ى میحوه‌رى تلسقوف به ‌به‌رزى 15 مه‌تر و پانى 3 مه‌تر و درێژى 6 مه‌تر هەڵکرد."

ئاماژەیشی دا، ئاڵاكه‌ له ‌شوێنێ خوێنى شه‌هید (ئازاد حاجى عه‌بدى كۆچه‌ر) هەڵکرا کە خوێنی بەخشییە کوردستان و لە لایەن كچ و كوڕانى مه‌سیحی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان لە ژێر ناونیشانی (سوپاس بۆ پێشمەرگە کە ناوچەکەمانی رزگار کرد) هەڵکرا.
kdp-
Top