شێخ جەعفەر: حەشدی شەعبی دەیەوێ گرفت لە ناوچە کوردستانییەکاندا دروست بکات

 شێخ جەعفەر: حەشدی شەعبی دەیەوێ گرفت لە ناوچە کوردستانییەکاندا دروست بکات
(شێخ جەعفەر) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین رایگەیاند، حەشدی شەعبی لە هەندێک ناوچەی کوردستاندا دەستی بە ناو نووسینکردووە و پێشەکی مووچە بە خەڵکی دەدات و دواتر کاریان پێ دەسپێرێ. دەشڵێ، نیەتێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ گرفت لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بکەن.



(شێخ جەعفەر مستەفا) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ماوەیەکە لە پارێزگای دیالەدا حەشدی شەعبی سەربازگەیەکی گەورەیان کردووەتەوە و دەستیان بە ناو نووسین کردووە.



گوتیشی، حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی فراوانی کردووە ناوی خەڵک تۆمار دەکەن و پێشەکی مووچەیەکیان پێدەدەن دواتر رەوانەی ماڵەوەیان دەکەن و پێیان دەڵێن بڕۆنەوە تا خۆمان کارتان پێ دەسپێرین".



ئاماژەیشی دا، لەم کارەیاندا کە دەیانەوێ گەنجان رابکێشن و ناونووسیان بکەن، نییەتێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ گرفت لە ناوچە کوردستانییەکاندا دروست بکەن.

kdp-
Top