دەنگۆی دیاریکردنی کەسێک بۆ وەزیری دارایی عێراق رەتدەکرێتەوە

دەنگۆی دیاریکردنی کەسێک بۆ وەزیری دارایی عێراق رەتدەکرێتەوە


پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆی دیاریکردنی کەسێک بۆ شوێنگرەوەی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق رەتدەکاتەوە و دەلێت: "مافی پارتییە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات".



ئەمڕۆ (22\12\2016)، لیستی دەوڵەتی یاسا لەزاری، رەسوڵ ڕازی، پەرلەمانتاری ئەو فراکسیۆنە بڵاوی کردوەتەوە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری داوە بە دیاریکردنی، د.ڕۆژ نووری شاوێس، وەک جێگرەوەی هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی داریی عێراق، لەم بارەوە، ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەو هەواڵەی بڵاو کراوەتەوە دوورە لە راستییەوە، هێشتا پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کەسێکی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە، گوتی: "هەر بڕیارێک هەبێت لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتییەوە دەبێت، چونکە ئەو پۆستە پشکی پارتییە نەک لایەنێکی دیکە دیاری بکات".
bas news-
Top