ھەولێر.. سمینارێک لەبارەی بەشوودانی پێشوەختەی کچان بەڕێوەچوو

ھەولێر.. سمینارێک لەبارەی بەشوودانی پێشوەختەی کچان بەڕێوەچوو


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیشق لە ھەولێر، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (بەشوودانی پێشوەختەی کچان لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانیدا، بەڕێوە چوو.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/12/2016 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیشق لە ھەولێر، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (بەشوودانی پێشوەختەی کچان لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانیدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابیان، مامۆستایان، یاساناسان و چالاکوانانی بواری مافی ئافرەت ڕێک خرا.



لەم سمینارەدا، گفتوگۆیەکی رژد لەبارەی کێشە و گرفتەی ئەو کچانەی کە لە خوار تەمەنی گونجاوەوە یان لەو تەمەنەی کە لە ڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ ھاوسەرگیری ئامادە نین، ئەنجام درا.



سۆزان عارف، سەرۆکی ڕێکخراوی تواناسازیی ئافرەتان، لەو سمینارەدا، بابەتێکی پێشکەش کرد و وێڕای ئاماژەدان بە ھەندێ ئامار و کەیس کە ڕێکخراوەکەیان کاری لەسەر کردووە، باسی لەو کێشەیە کرد و ڕەخنەی لە ھەموو ئەو لایەن، کەسایەتی و خێزانانەش گرت، کە ڕێخۆشکەر و ئاسانکارن لە بەشوودانی پێشوەختەی کچاندا.



ھاوکات لە سمینارەکەدا، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆ، بەشی یاساناسی، لە رووی یاسایی و زانستی شەرعەوە ئەو دیاردەیەیان تاوتوێ کرد، پرسیار و سەرنجی بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانیش، بابەتی سیمینارەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
bas news-
Top