زانکۆی کۆیە ھەشت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

زانکۆی کۆیە ھەشت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند


سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، ڕایگەیاند کە لە ھەفتەی داھاتوودا، پشووی زستانەی زانکۆکە دەست پێدەکات و ماوەی 8 ڕۆژ، پشوو دەبێت.



حازم عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پشووی زستانە تایبەت بۆ قوتابیان لە ڕۆژی 25/12/2016ەوە دەست پێدەکات و تا 1/ 1/ 2016 بەردەوام دەبێت".



لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەو پێیەش ڕۆژی 2/1/2017 دەست بە دەوام دەکرێتەوە و پێویستە قوتابیان، پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن".



گوتیشی: "جگە لە 25/12/2016 و 1/1/2017 ھیچ ڕۆژێکی دیکە بۆ کارمەندان و فەرمانبەرانی کارگێری و سەرۆکایەتیی زانکۆ، نابێتە پشوو".
bas news-
Top