چوار كه‌س له گه‌رمیان به تۆمه‌تى كوشتنى شۆفێرێكى كورد ده‌ستگیر ده‌كرێن
شۆفێرێكى كورد دواى ڕفاندنى له سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان كه‌لار و شارۆچكه‌ى خانه‌قین، به كوژراوى دواى چوار ڕۆژ ده‌دۆزرێته‌وه و ئاسایشی كه‌لاریش چوار كه‌س له سنووره‌كه به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و شۆفێره، ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنوورى گه‌رمیان، به (باس‌نیوز)ـى ڕاهیاند :" چوار رۆژ لهمهوپێش ژماره‌یه‌ك چه‌كدار رێگایان له شۆفێرێكى ته‌كسى گرت كه بڕى یه‌ك هه‌زار و ٧٠٠ دۆلاری پێ بووه، دواى ئه‌وه‌ى شۆفێره‌كه ده‌ڕفێنن، ئێواره‌ى دوێنێ ته‌رمى شۆفێره‌كه له نزیك ناوچه‌ى باوه مه‌حموود له سنوورى شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه، دۆزرایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوای كرد ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، گوتیشی :" سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسایشى كه‌لار چوار تۆمه‌تبارى ئه‌و رووداوه‌ى ده‌ستگیركرد، كه سه‌رجه‌میان دانیشتووى گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى كه‌لارن".
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شۆفێره‌ى كه كوژراوه ناوى (حه‌یده‌ر فه‌رمان)ـه و دانیشتووى شارۆچكه‌ى خانه‌قینه و به نه‌ته‌وه، كورده.
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی :" تائێستا نازانرێت كه ته‌نها له‌به‌ر پاره ئه‌و شۆفێره‌یان كوشتووه یان هۆكارى تر‌ى له پشته‌وه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
bas news-
