بازرگانێكى نه‌وتى داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیر ده‌كرێت
هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركووك، توانییان بازرگانێكى سه‌ر به داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه دوو پاڵاوگه‌ى نه‌وتى داناوه و ماڵه‌كه‌شى كردووه به باره‌گاى داعش، ئه‌و بازرگانه پێشتر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، كه كۆپییه‌كى دراوه‌ته (باس‌نیوز) هاتووه " شه‌وى 20 له‌سه‌ر 21ى 12ى 2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسیى قه‌از و ناحییه‌كانى كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك، پشكنینی (چه‌رداغلۆ و محیوه‌ره‌كان و ماڵه ئاواره‌كان) كرد".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئه‌نجامدا توانرا حه‌وت كه‌سى داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبیلێى بێ به‌ڵگه.
هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا، توانراوه داواكراوێك به‌ناوى (س. م. ح) ده‌ستگیر بكرێت كه دانیشتووى گوندى (حجل)ـه له سنوورى ڕیاز، كه پێشتر ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بووه و ئێستا خانه‌نشینه، دواى لێكۆڵینه‌وه، دانى به‌وه‌دا ناوه كه سه‌ر به ڕێكخراوى داعشه و به‌رپرسه‌كه‌ى ناوى "ئه‌بو سلێمان"ـه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌ستیركراوه‌كه ئیش و كارى بازرگانیكردن بووه به نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندى داعش.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه له ناو كێڵگه‌یه‌كی خۆیدا، دوو پاڵاوگه‌ى نه‌وتى ڕه‌شیان بۆ هێناوه و ئه‌ویش كارى پاڵاوتنى پێكردووه، خانووه‌كه‌شى كردووه به باره‌گاى داعش.
bas news-
