شەقڵاوە.. داربڕین خەریکە دەبێتە دیاردە

شەقڵاوە.. داربڕین خەریکە دەبێتە دیاردە
سەنتەری ژینگەی شەقڵاوە، ئاماژە بەوە دەدات کە داربڕین لە شەقڵاوە خەریکە دەبێتە دیاردە، بۆیە داوا لە ھاووڵاتیانی سنوورەکە دەکات کە خۆیان لە بڕینەوەی دارەکانی سنوورەکە بپارێزن.



لوقمان عەبدولواحید، سەرۆکی سەنتەری ژینگەی شەقڵاوە، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شاخی سەفین کە یەکێکە لە شاخە دیارەکانی سنووری قەزای شەقڵاوە و شوێنێکی لەبارە بۆ ئەنجامدانی ھەموو جۆرەکانی گەشتیاری، بەھۆی زۆری دارستانەکانی و ڕێژەی زۆری دارە جۆراوجۆرەکانی، جوانییەکی زۆری بە دەڤەرەکە گەیاندووە، بەڵام ئەوەی بوەتە جێی نیگەرانی، ئەوەیە کە ئێستا کە وەرزی سەرماو سۆڵەیە، بەشێک لە دارستانەکانی لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دەبڕدرێن".



سەرۆکی سەنتەری ژینگەی شەقڵاوە، گوتیشی: "داربڕینەکە بەشێوەیەکە خەریکە دەبێتە دیاردە، بۆیە داوامان لە لایەنە پەیوەنددیارەکان کردوە، بێنە دەنگ و ڕێگە چارەیەک کە خۆی لە دابەشکردنی نەوت و باشترکردنی ڕەوشی کارەبا دەبینێتەوە بگرنەبەر".
bas news-
Top