كۆیه.. مووچه‌ى شه‌ش مانگ بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكار ده‌گه‌ڕێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆكارى گرفتێكه‌وه ماوه‌ى 6 مانگ مووچه‌ى ژماره‌یه‌ك كرێكارى كۆمپانیایه‌ك له سنوورى شاره‌دێى ته‌قته‌ق راگیرابوو، دادگا ئه‌و كه‌یسه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى كرێكاره‌كان، یه‌كلاییى كرده‌وه.
ئامانج جومعه، لێپرسراوى راگه‌یاندنى شاره‌دێى ته‌قته‌قى سه‌ر به شارى كۆیه، به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: دواى گه‌یاندنى كێشه‌ى ئه‌و كرێكارانه، كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كاریان بۆ ده‌كرد و تایبه‌ته به پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێى ته‌قته‌ق و چه‌ند پارێزه‌رێك توانرا له دادگا مووچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای (پ. گ) بگه‌ڕێندرێته‌وه.
گوتیشى، به‌پێى بڕیاره‌كه ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ى لاى كۆمپانیاكه بووه، ده‌درێته‌وه به‌و كرێكارانه‌و له‌مه‌وداواش مانگانه هاوشێوه‌ى كرێكاره‌كانى دیكه موچه‌یان پێده‌درێت.
bas news-
