كۆمه‌ڵی ئیسلامى : ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كۆیه هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى بارى ئه‌منى كوردستان
پاش تێپه‌ڕبوونى دوو ڕۆژ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانى نزیك باره‌گاى ده‌فته‌رى سیاسی حزبی دیموكراتیی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى بارى ئه‌منى كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵى ئیسلامی كوردستان ده‌ریكردووه و كۆپییه‌كى دراوه‌ته (باس‌نیوز)، دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند شه‌وى ڕابردووى به‌رده‌م باره‌گاى (حدك) به هه‌وڵێك بۆ تێكدانى بارى ئه‌منى كوردستان ده‌زانرێت.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه :
كۆمه‌ڵی ئیسلامى ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كۆیه ده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامى كوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى شه‌وى 19 ـ 20/12/2016 ى نزیك یه‌كێك له بنكه‌كانى ده‌فته‌رى سیاسی حزبی دیمو‌كراتى كوردستان ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كات و ئه‌مكاره به هه‌وڵێك بۆ تێكدانى بارى ئه‌منى كوردستان ده‌زانێت، بۆیه ده‌خوازێت داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان په‌له‌بكه‌ن له لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
bas news-
