ھەولێر.. بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کوردستانی بە ٧٠ پزیشک بەخشرا

ھەولێر.. بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کوردستانی بە ٧٠ پزیشک بەخشرا


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاھەنگی دەرچووانی خولی سێیەمی ئەنجومەنی کوردستان، بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان سازکرا و بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کوردستانی، بە 70 دەرچوو لە ١٢ پسپۆڕی جیا، بەخشرا.



ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ٢٢/١٢/٢٠١٦ لە ھۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین، لە شاری ھەولێر، لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی دەرچووانی خولی سێیەمی ئەنجومەنی کوردستان، بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، د. حەمە نەجم جاف، سەرۆکی ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، ڕایگەیاند: "لە خولی سێیەمدا پاش تەواوکردنی ڕاھێنان و دەرچوونیان بەسەرکەوتوویی لە تاقیکردنەوەکان، ٧٠ پزیشک لە ١٢پسپۆڕی جیاواز بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کوردستانیان پێ دەبەخشرێ".



ھاوکات ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم خولەی دەرچووان، بۆ وڵاتەکەمان، سامانێکی زۆر گرنگ و پڕ بەھان، لە سەرجەم دەزگاو دامەزراوە تەندروستییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستین".
bas news-
Top