لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان زانیاری نوێ له‌سه‌ر بلۆکی نەوتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بلۆكی نه‌وتیی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه بیانخاته روو.
له‌مه‌ڕ خستنه‌ڕوی بلۆكی نوێی نه‌وتی بۆ كۆمپانیا بیانییه نه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 22 بلۆكی نه‌وتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كراوه كه به‌شی زۆریان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌شێكیان ده‌كه‌ونه ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به وه‌به‌رهێنان.
وتیشی، له‌و ژماره‌یه ئه‌گه‌ر 10 بلۆكیش نه‌وتی لێ ده‌ربهێنرێت ئه‌وا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی دیکەیە و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی داهات بۆ هەرێم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆر گرینگە لە ئەنجامی ئەو بلۆکانەوە بتوانین کۆمپانیاکان بۆ خۆمان رابکێشین ئەو کاتە هەناردەی نەوتی کوردستان بەرز دەبێتەوە و کاردەکاتە سەر کەمبوونەوەی قەیرانی دارایی، ئەمەش وا دەکات قه‌یرانی دارایی زۆر به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت
payamner-
