دهستهی دهستپاكی بۆ یهكهمین جار تۆمهتبارێكی ڕهوانهی دادگا كرد
دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا سزادرانی کارمەندێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی گەندەڵی، رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 12ـی کانوونی یەکەمی 2016، دوای چەندین دانیشتن، دادگای کەتنی هەولێر سزای زیندانی بەسەر تۆمەتبار (س. ک.ئ)ی کارمەندی وەزارەتی رۆشنبیری دا سەپاندووە.
سزاکە دوای سکاڵای فەرمانگەی یاسایی دەستەی دەستپاکی و بەپێی ماددەی 341ـی یاسای سزاکانی عێراقی دراوە و یەکەم سزای یاساییە بە تۆمەتی گەندەڵی، کە لە دەستەی دەستپاکییەوە رەوانەی دادگا کراوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبار مافی ئەوەی هەیە لە دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری دادگا تەمیز بکاتەوە و تانەی لێ بدات.
