فراکسیۆنی پارتی: راشکاوانە قسەی خۆمان لەگەڵ بەغدا دەکەین

 فراکسیۆنی پارتی: راشکاوانە قسەی خۆمان لەگەڵ بەغدا دەکەین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێگای خێرا بۆ بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان دەگیرێتەبەر و "بەراشکاوانە قسەی خۆمان لەگەڵ بەغدا دەکەین".

خەسرۆ گۆران، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنە کوردستانییەکان زۆر پرس باسکران، کە یەکێک لەوان چۆنێتیی ھەماھەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی عێراق بوو، ”بۆ ئەوەی ئاگاداری کارەکانی یەکتربن“.

خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا راشکاوانە قسە لەسەر ئەوە کراوە، کە رێگایەکی خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کر ئەگەر پێویست بکات، شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ”ئەم جارە قسەی راشکاوانەی خۆمان دەکەین".











باسنیوز
Top