ئێستا 16 وڵات ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدەن
فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە لەنووسراوێكیدا ئاشكرای كردووە كە وڵاتی فەڕەنسا چەند رێنماییەکی بۆ پێدانی ڤیزا دەرکردوە.
بەپێی نووسراوەكە كه تێیدا هاتووه" سەبارەت بە پێدانی ڤیزای شنگن لە کۆنسوڵگەری فەڕەنسا لە ھەولێر پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن لەو وڵاتە تەواوی بەڵگەنامە پێویستیەکانی وەکو بلیتی فڕۆکە و حجزکردنی ھۆتێل پێشکەش بکرێت.
ئاماژە بەوەش دراوه له نووسراوهكهدا" شاندە فەرمیەکانی حکوومەت کە بەسەردانی فەرمی دەچنە فەڕەنسا پێویستە نامەی پیشتگیری فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەیان پێ بێت، کۆنسوڵگەری فەڕەنسا ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری و کارئاسانی بەرپرسانی شاندە فەرمیەکان کە ئامانج لە سەردانەکانیان پەرەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵیە.
فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوەکانی حکوومەت ئاگادار بکاتەوە کە ئەو کەسانەی بە مەبەستی تایبەت و کەسی سەردانی فەڕەنسا دەکەن پێویستە راستەوخۆ سەردانی سەنتەری ڤیزەی نێودەوڵەتی بکەن لە ھەولێر و فەرمانگەی پێوەندیەکانیش تەنھا دەتوانێت ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش بە شاندە فەرمیەکان بکات نەوەکوە داواکارییە کەسیەکان.
ئهوهی شایهنی ئاماژه پێكردن بێ لە ئێستادا زیاتر لە 32 وڵات کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیان لە ھەرێمی کوردستان ھەیەو 16 وڵاتیان ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدەن.
