لیستی فەوتاوی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دیکۆمێنت دەکرێت
نەجیبە نەجیب، بڕیاردەری لێژنەی دارایی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ تا مانگی ١٢ی ٢٠١٦، سەرجەم پارەی مووچەخۆرانی کوردستان دەکرێتە دیکۆمێنت، بڕ و ئاست و قەبارەی ئەو پارەی بەغدا نەیداوە بە مووچەخۆرانی کوردستان، کۆدەکرێتەوە.
نەجیبە نەجیب ئاماژەی بەوە کرد، کە لیستێک دەکرێتەوە، کە تێیدا پارەی سەرجەم فەرمانبەرانی کوردستان دەخرێتەڕوو، ”بڕیارە لە داھاتووش ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا باس بکرێت، چونکە بەپێی یاسا ئەوەی کراوە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستانە وەک کارتێکی سیاسی بەکارھێنراوە، ئەگەریش ھەیە پەنا ببرێتە بەر دادگای فیدرالیی عێراق".
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، جگە لە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و پارەی دەستحەقی کۆمپانیاکانی نەوتیشی نەداوەتە ھەرێمی کوردستان.
باسنیوز
