سلێمانى.. فرۆشتنى مریشكى قه‌ڵه‌و قه‌ده‌غه ده‌كرێت
ڕزگار حه‌مه خدر، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڕیاری داوه، چیتر ڕێگه به فرۆشتنى مریشكى قه‌ڵه‌و نه‌درێت، هه‌روه‌ها مریشك له كێڵگه پهلهوهریهكاندا نابێت له دوو كیلۆ و هه‌شت سه‌د گرام زیاتر گه‌وره بكرێت، چونكه مریشكى قه‌ڵه‌و ستانداردى جیهانى نییه و ده‌بێت له‌مه‌به‌دوا مریشك له‌دواى پاككردنى، ته‌نها دوو كیلۆ گۆشت بێت".
گوتیشى :" پێویسته خاوه‌نى كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشك له ته‌مه‌نێكى بچوكدا مریشك ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێم بكه‌ن، هه‌روه‌ها نابێت مریشك له دوو كلیلۆ و هه‌شت سه‌د گرام زیاتر بێت، چونكه مریشك له دواى سه‌ر بڕین و پاككردنى له 25% كه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌شى ده‌مێنتێته‌وه دوو كیلۆ گۆشت، كه پێویسته گۆشتێكى درووست بێت و به‌بێ چه‌ورى به هاوڵاتیان بدرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى سلێمانى، هاوڵاتیانیشى دڵنیاكرده‌وه، كه ته‌واوى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، به‌رهه‌مى مریشكه‌كانیان به‌رهه‌مێكى ته‌ندروسته و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشك و ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها به‌پێى ستانداردى جیهانى ڕێژه‌ى پڕۆتین و وزه و پێكهاته‌كانى ئالیك دیارى كراوه و هیچ مهترسیهكى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، نییه.
bas news-
