سۆران.. بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سنووری چوار شارۆچکە دەکرێتەوە

سۆران.. بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سنووری چوار شارۆچکە دەکرێتەوە
بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، دەکرێتەوەو سنووری چوار شارۆچکە لەخۆدەگرێت و سەرپەرشتی 23 بنکە و سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی دەڤەرەکە دەکات.



بەپێی نووسراوێکی قایمقامیەتی شاری سۆران، کە واژۆی کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆرانی بەسەرەوەیە، وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێرداوە، تێیدا ھاتووە: "بەپێی فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، خۆیەتی ژمارە (9252) لە 27/11/2016 بڕیاردرا بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سۆران، ھەروەھا بەستنەوەی سنووری ھەر چوار شارۆچکەکانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز، لەگەڵ ناحیەکانیان".



لەو نووسراوە، ئەوەش خراوەتەڕوو: "بەپێی فەرمانی ھەمان وەزارەتی سەرەوە ژمارە (9548) لە 7/12/2016 بڕیاردرا بەدانانی عەبدولحەکیم تێلی حەسەن، بەناونیشانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران".
bas news-
Top