وێڕای دەستخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لەو بارودۆخە سەختەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، خۆڕاگر بوونە و لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە پێشوەچوونی باشیان بەدەست هێناوە، وەزیری بەرگریی كەنەدا سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیشی بە هاندەرێكی باش بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی زانی. سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستانیش، سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی كەنەدای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و پسپۆڕانی مەشق و ڕاهێنانی كەنەدایی بەرز نرخاند و ڕایگهیاند، ڕەوشی هەرێمی كوردستان سەقامگیرە و دەرفەتی وەبەرهێنان لە ئێستا و لە داهاتوودا هەیە.
kdp-