عوسمان ئۆجەلان: نەخشەی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت؛ ئەوەی لە کۆیە رووی دا بەشێکە لەو رووداوە
(عوسمان ئۆجەلان)، سیاسەتمەداری كورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''تا دێت كات كەم دەبێتەوە بۆ گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەوهۆیەوە ئاڵۆزیی سیاسی و ئابووری لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست زیادی كردووە، میللەتانی ناوچەكە بە كورد و عەرەب و تورك و فارسەوە ماندوو دەبن بەهۆی گۆڕینی نەخشەی ناوچەكە و، ساڵی دابێ ساڵێكی قورس دەبێت بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی دەكرێت، چونكە پێویستە میللەتانی ناوچەكە بە نەخشەی تازەی ناوچەكەیان رازی بكرێن.''
(ئۆجەلان) باوهڕی وایه، ''ئەوەی شەوی رابردوو بەرانبەر حزبی دیموكراتی کوردستان كرا و ژمارەیەك كادیر و پێشمەرگەیان شەهید و بریندار بوون، ئەوە وەك داوەتنامەیەك بوو بۆ حزبەكانی رۆژهەڵات و پێیان دەڵێ، ئێوەش هەستن بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی لە نێو ئێراندا. پێموایە ئەو تەقینەوە و كردارە تیرۆریستیانە لە هەرشوێنێك بكرێت هەر داعش دەیكات ئینجا لە توركیا بێت یان لە هەرێمی كوردستان، مەرجیش نییە داعش خۆی بیكات، بەڵكو لە رێگەی پەكەكەوە یان لە رێگای جەماعەتی گولەنەوە بێت، گرینگ ئەوەیە ئەوان دەیانەوێ ئامانجەكەیان بپێكن.''
(عوسمان ئۆجەلان) زۆرتر ههڵوهستهی لهسهر كرده تیرۆریستییهكهی شهوی رابردوی بهردهم دهفهتهری سیاسیی حدك كرد كه ٦پێشمهرگه و ئاسایشێك به هۆیهوه شههید بوون و ٤ی دیكهش بریندار بوون و جهختی كردهوه، ''رووداوەكەی كۆیە من بە دوو هۆكار دەیزانم ئەنجام درابێت، جا یان دەستی حكوومهته نهیارهكهی ئهو حزبهی تێدایه، یان گرووپی تیرۆریستی داعش بووە، چونكە بەرنامە هەیە گۆڕانكاری بكرێت و هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە بگرێتەوە، لای هەموو لایەكیش ئاشكرایە (دۆناڵد ترهمپ) دژی ئێرانە و ئەوانەیشی دەیانەوێ نەخشەكە بگۆڕن چاویان بڕیوەتە ئێران بۆ ئەوەی لەوێیش گۆڕانكاری بكرێت.''
kdp-
