کوردانی ئێزدی: پەکەکە ڕێگره لهوهی بگهڕێینهوه شنگال
ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە تا شنگال پەکەکەی لێ بێ ئاوەدان ناکرێتەوە
(تەمۆ لەزگین) كوردێكی ئێزدییە و بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''زیاتر لە دوو ساڵە ئاوارە بووینەوە و لە ئاوارەییدا دەژین، ئێستایش كە شنگال و ناوچەكانی ئێمە ئازاد بوونە، داواكارین هەرچی زووە پەكەكە لە شنگال بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆمان و دەست بە ژیانێكی نوێ بكەینەوە و لەو خێمانە ڕزگار بیین.''
ئهو هاووڵاتییه گوتیشی، ''ئەمەریكا كوردانی ئێزدی خۆشحاڵ كردووە، كە داوای كردووە هەرچی زووە پەكەكە لە شنگال بچێتە دەرەوە، چونكە ئەمەریكایش گەیشتووەتە ئەو بڕوایە تا پەكەكە لە شنگال بێت خەڵكی ناوچەكە ناگەڕێنەوە و ئاوەدان ناكرێتەوە.''
(حاجۆ حەمۆ) هاووڵاتییەكی دیكەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ''تا پەكەكە لە شنگال بیت ئێمە ناگەڕێینەوە، چونكە دەزانین كاتێك كە دەگەڕێینەوە و پەكەكە لە ناوچەكەیە، هیچ كاتێك لە ئارامیدا ناژین، چونكه پهكهكه رۆژانە كچ و كوڕانی ئێزدی دەڕفێنێت و دەیانباتە قەندیل و ناوچەكانی دیكە، بۆیە داواكارین پەكەكە گوێ لە خەڵكی ناوچەكە بگرێت و بگەڕێتەوە ئەو ناوچەیهی لێوەی هاتووە، تا ئێمەیش بگەڕێینەوە و بە ئارامی بژین.''
پەکەکە خراپتر لە داعش کارەسات بەسەر کوردانی ئێزدی دێنێ
(خدر هادی) یهكێكی دیكهیه لهو خەڵكهی شنگال، زۆر سوپاسی هێزی پێشمەرگە و (سەرۆك بارزانی) كرد، كە شنگال و ناوچەكانی ئهوانی لە تیرۆریستان ڕزگار كرد و، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''چاومان لەوە بوو هەر كاتێك شنگال ئازاد بكرێت بگەڕێینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆمان، بەڵام دوای ئازادكردنی ناوچەكەمان ئێستا پەكەكە لە ناوچەكە ماوە و ناچێتە دەرەوە، ئەوان خراپتر لە داعش کارەسات بەسەر خەڵكی شنگالدا دێنن، لێناگەڕێن شنگال ئاوەدان بكرێتهوه و خەڵكی ناوچەكە بگەڕێتەوە، رۆژانە هێزەكانی خۆیان زیاد دەكەن و فەرمانگەكانی حكوومی داگیر دەكەن.''
ئەوەشی گوت: ''داواكارین پەكەكە ئەگەر خۆی بە حزبێكی كوردی دادەنێت، بە ئاشتی لە ناوچەكە بچێتە دەرەوە، تا ئێمەیش بە ئازادی بگەڕێینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆمان و دووبارە شنگال ئاوەدان بكەینەوە و ههوڵ بدهین بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان".
kdp-
