جێگری سەرۆكی پەرلەمان: تەقینەوەكانی كۆیە بە كارێكی تێكدەرانەی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەزانین
دەقی پەیامی ئیدانەکردنی تەقینەوەکە لە لایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە:
شەوی 20 لەسەر 21 ی دیسەمبەر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە، 7 كەس گیانیان لە دەست دا و 3 كەسیتریش بریندار بوون.
ئێمە لە كاتێكدا ئەم جۆرە كردەوانە بە توندی ئیدانە دەكەین و بە كارێكی تێكدەرانەی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەزانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم دەكەین بە وردی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی، بۆ ئەوەی بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن. لە هەمان كاتدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ئەم كردەوەیە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین.
kdp-
