سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی كۆیە ئیدانە دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی كۆیە ئیدانە دەكات
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی كۆیە ئیدانە دەكات و رایده‌گه‌یێنێت، ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.

ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ـی 12ـی 2016 لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و کارمەندی ئاساییشی شاری كۆیە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن بوون.

وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.
kdp-
Top