نەوزاد هادی هۆکاری سووتانی دوو خیوەتەکەی کەمپی خازری ئاشکرا کرد

 	 نەوزاد هادی هۆکاری سووتانی دوو خیوەتەکەی کەمپی خازری ئاشکرا کرد
پارێزگاری هەولێر له‌باره‌ی سووتانی دوو خیوەتەکەی کەمپی خازره‌وه‌ ده‌ڵێت، هۆکاره‌كه‌ی جۆری خێوەتەکە بووه‌ و، بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکیش دراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دا.



بەهۆی رووداوێک لە کەمپی خازردا دوو خێوەت سووتان و لە ئاکامدا دوو کەس سووتان و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵیش گیانی لە دەست دا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێک هاتووە.



(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کەمپی خازر کۆ بووەوە رایگەیاند، ئەو نەوتەی کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقه‌وه‌ دراوە بە ئاوارەکان کێشەی نەبووە، بەڵام لەکاتی گوازتنەوەی نەوتەکە لە عەمبارەکانەوە تا کەمپەکە دەستکاری کراوە و گۆڕدراوە، هەروەها ئەو خێوەتەی کە لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقه‌وه‌ بۆ کەمپەکان دابین کراوە زۆرترین ماددەی نایلۆنی تێدایە کە هۆکارە بۆ سووتان و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رووداوەکە هەیە.



پارێزگاری هەولێر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بڕیاریشی داوە کە دەبێ ئەو کەلوپەلانەی بۆ ئاوارەکان دێن، لە لایەن لیژنەی پێکهاتوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و کواڵێتی دەستنیشان بکرێ دوای ئەو رێکارە بڕیاری دابەشکردنی بدرێت، هەروەها دەبێ بۆ سۆپا و خێوەت، مەرجەکانی سەلامەتی رەچاو بکرێن تا لە داهاتوودا رووداوێکی وەها دووبارە نەبێتەوە.

kdp-
Top