چیرۆكی ئەو خێزانەی بە برینداری خۆیان گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە

چیرۆكی ئەو خێزانەی بە برینداری خۆیان گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە
خێزانێکی دانیشتووی شارۆچکەی حەویجە لە رێگە ھەڵاتنیان بۆ سنوورەکانی ھێزی پێشمەرگە کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و دوای ئەوەی دەستڕێژی گولـلەیان لێکردن سێ لە ئەندامانی خێزانەکە بەسەختی بریندار بوون، دواتر لە نەخۆشخانەیەکی شاری مووسڵ چارەسەری کاتییان بۆ کراوە و دووبارە رێگەی ھەڵاتنیان گرتەوە بەروو خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، ئێستا دوو لە ئەندامانی ئەو خێزانە بەھۆی ئەوەی فیشەکەکان لە جەستەیان دەرنەھێنراون ژیانیان لە مەترسیدایە و داوای چارەسەر دەکەن.

سەرپەرشتیاری ئەو خێزانە بەناوی حەموود عیسا بە كوردستان24 گوت: "لەكاتی دەرچوونمان لە حەویجە كەوتینە بۆسەی چەكدارانی داعش، دەستڕێژی گولـلەیان لێكردین فیشەكێك بەسەری كچەكەم كەوت، ھاوسەرەكەم دوو فیشەكی بەركەوت تا ئێستا فیشەكەكان لە دەمووچاویدا ماونەتەوە".
k24 -
Top