ئه‌مریكا له‌و "تۆمه‌تانه نیگه‌رانه" كه له‌سه‌ر كوشتنی باڵیۆزه‌كه‌ی روسیا له‌ناو توركیا بڵاوبوونه‌ته‌وه
شه‌وی 19 ئه‌م مانگه، ئەندرێ كارلۆڤ باڵیۆزی روسیا لەئەنقەرە لەپێشانگایەكی هونەریدا تەقەی لێكراو كوژرا، هاوكات تەقەكەرەكەش لەلایەن پۆلیسەوە كوژرا، سێ كەسی دیكەش لەو روداوەدا برینداربوون.
بكوژی باڵیۆزی روسیای لە ئەنقەرە ناوی (مەولود ئەلتەنتاچە)و دەرچووی كۆلێژی پۆلیسە لەتوركیاو تەمەنی 22 ساڵە‌و ئەفسەر بووە لە پۆلیسی ئەنقەرە.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، مه‌لود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه "رێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن له پشت تیرۆركردنی باڵیۆزی روسیاوه بووه".
گوله‌ن له‌ساڵی 1999 ه‌وه له‌ئه‌مریكا ده‌ژی و توركیا چه‌ندین جار داوای ره‌تده‌ستكردنه‌وه‌ی كردووه‌و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته پاڵ كه له‌پشت هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌مموزه‌وه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
جۆن كیربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌دا له واشنتۆن باسی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌ردوو وه‌زیر كرد و رایگه‌یاند، جۆن كێری به چاوش ئۆغلۆی وتووه كه ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵێن "ئه‌مریكا له پشت تیرۆركردنی باڵیۆزی روسی بووه له ئه‌نقه‌ره" نیگه‌رانی كردوون.
وتیشی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له توركیا بڵاوده‌بنه‌وه كه باس له په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به تیرۆركردنی باڵیۆزی روسی ده‌كه‌ن توڕه‌ی كردون و له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆیان به به‌رپرسانی توركی راگه‌یاندووه.
جۆن كیربی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به چاوش ئۆغلۆی وتووه كه راسته فه‌تحوللا گوله‌ن له ئه‌مریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات "به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌مریكا به نهێنی یان به ئاشكرا پشتیوانی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌و ئه‌م وتانه سه‌یر و بێبنه‌مان و هیچ بناغه‌یه‌كیان نییه".
xendan -
