داوای 17 بۆ 32 ساڵ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ده‌كرێت
شه‌وی رابردوو به‌هۆی دووتهقینهوهوه له به‌رده‌م باره‌گایه‌كی حزبی دیموكراتی كورستان له‌كۆیه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه پێنجیان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش بوو.
حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن. به ئه‌وانه‌یش كه له پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییهوهن".
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه "هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەوە دەبێتەوە".
ته‌قینه‌وه‌كان، له‌به‌رده‌م هۆڵێكی حزبی دیموكراتی كورستان، ده‌وروبه‌ری كاتژمێری ده-ی شه‌وی رابردوو روویاندا، به‌وته‌ی حزبی دیموكرات، له‌و كاته له هۆڵه‌كه‌دا بۆنه‌ی یادی له دایكبونی، د، قاسملو، بهڕێوهچوهوه به‌شدارانی بۆنه‌كه به‌ره‌و ماڵه‌وه گهڕاونهتهتهوه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دوكانێك بووه له‌به‌رده‌م هۆڵه‌كه، كه زیانی لێنهكهتوهتهوه.
چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له هۆڵه‌كه هاتونه‌ته ده‌ر، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌به‌رده‌م هۆڵه‌كه ڕوویداوه، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدوه چواركه‌سیش برینداربوون.
حزبی دیموكراتی كوردستان، شه‌وی رابردوو، دوای رووداوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوی شه‌ش كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه له ته‌قینه‌وه‌كه گانیان له‌ده‌ستداوه، كه بریتیبوون له "عەلی قۆیتاسی، كادری حیزب، وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب، سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب، ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب، ناسر كەریمی، ئەندامی یەكیەتیی لاوانی دیموكرات، عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش".
xendan -
