باب؛ چوار سه‌ربازی توركیا كوژران و 15 ی دیكه برینداربوون
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له نزیكی نه‌خۆشخانه‌ی كۆنی شاری باب رویداوه كه شوێنێكی ستراتیژییه و داعش وه‌كو باره‌گای سه‌ره‌كی به‌كاریده‌هێنێت و به كونتڕۆڵكردنی نه‌خۆشخانه‌كه شاری باب ده‌كه‌وێته ژێر كونترۆڵی هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فوراته‌وه، به‌و هۆیه‌وه داعش به‌رگری زۆر ده‌كات بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له‌و شه‌ڕه‌دا چوار سه‌رباز كوژراون و 15 دیكه بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شاری كلیس، هه‌روه‌ها 40 تیرۆریستی داعش كوژراون و چوار ئۆتومبێلی بۆمبرێژكراویش له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی 24ی ئابی ئەمساڵ سوپای توركیا‌و بەشێك لەئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا لەنێویاندا سوپای سوریای ئازاد، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات-یان لەناو خاكی سوریادا راگەیاند، بەبیانووی دەرهێنانی شارە سنووریەكانی ئەو وڵاتە وەك جەرابلوس‌و دواتریش شاری باب كە نزیكن لە سنوری توركیا، لەژێر چنگی داعش.
xendan -
