ئهمڕۆ ئهنجومهنی وهزیران و فراكسیۆنه كوردیهكان له پهرلهمانی عێراق كۆدهبنهوه
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ قسەکردن لەسەر بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجەی 2017 عێراق کۆدەبنەوە.
هەفتەی رابردوو چوار فراكسیۆنی كوردستانی داوای دواخستنی كۆبوونەوەكەیان كرد، حكومەتیش بڕیاریدا كۆبوونەوەكە بۆ ئەم هەفتەیە دوابخات.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆچوونیان جیاوازە، زۆرینەیان دەڵێن، لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی كوردستانە بودجەی 2017 ـی عێراق جێەجێ بكات، بەڵام فراکسیۆنی پارتی پێیوایە، بودجە زیاتر سەپاندنی مەرجە بەسەر هەرێمی کوردستان نەک پێدانی ماف و رەوانەکردنی بەشە بودجە.
نەجیبە نەجیب، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێیانوایە یاسای بودجەی 2017ـی عێراق لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە لە یاسای بودجەدا هاتووە "بەگوێرەی هەناردەی نەوت پارە بۆ کوردستان دەنێردرێت"، ئەوەش پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سەپاندنی مەرجە نەک پێدانی ماف بە کوردستان.
payamner-
