حیزبی دیموكرات ناوی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاشكرا ده‌كات

حیزبی دیموكرات ناوی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاشكرا ده‌كات

حیزبی دیموكراتی كوردستان ناوی شەهیدو بریندارەكانی تەقینەوەكانی شەوی رابردووی شاری كۆیەی بڵاوكردەوە، كە تەقینەكان لەبەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبەكە روویداوە.

دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "تەقینەوەی تیرۆریستی لەنزیك یەكێك لەبنكەكانی دەفتەری سیاسی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لەتێكۆشەرانی حیزبی دیموكراتی لێكەوتەوە".

دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەمیانی راگەیەنراوێك راشیگەیاند "ئەمشەو ٢٠ لەسەر ٢١ی دیسامبر (شەوی یەلدا)، دەوروبەری كاتژمێر١٠ی شەو لەكاتێكدا بەشدارانی ڕێورەسمی یادی لەدایكبوونی د. قاسملوو، بەدوای كۆتایی بەرنامەكە بۆ ماڵەكانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بەدوای یەك لەنزیك پرسگەی بەر دەركی قەڵای دیموكرات ڕوویانداو بەهۆی ئەم تەقینەوەیە بەداخەوە ٦ كەس گیانیان لەدەست دا‌و ٤ كەسیش بریندار بوون".

بەپێی راگەیەنراوەكەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكرات ناوی شەهیدەكانی ئەم ڕووداوە بریتین لە:

عەلی قۆیتاسی، كادری حیزب

وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب

سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب

ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب

ناسر كەریمی، ئەندامی یەكێتی لاوانی دیموكرات

عەدنان عەبدوڵڵا، مفەوەزی ئاسایش

هەروەها دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە دوو پێشمەرگەی حیزب‌و دوو پۆلیسی ئاسایشیش بریندار بوون، كە "وێڕای مەحكومكردنی ئەو كردەوە تیرۆریستییەو هەر وەها سەرەخۆشی‌و هاودەردیی قووڵمان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوەو هیوای هەر چی زووتر چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان".

دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی ئەوەشی راگەیاندووە "لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەكە بەردەوامە‌و ئاسایش‌و دەزگا پێوەندیدارەكان لەشوێنی رووداوەكە حوزووریان هەیە".
payamner-
Top