خالید عه‌زیزی :حزبی دیموكرات زۆرێك له كادیره‌كانی تیرۆر كران
سكرتێری گشتی حدك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆكاری نائه‌منی ناوچه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی د. قاسملوو به تیرۆر وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی حدك له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی كۆیه به ئاماژه‌پێدان به شه‌وی یه‌ڵدا و ساڵیادی له دایكبوونی د. قاسملوو رایگه‌یاند ئه‌و شه‌و دوو په‌یامی گرنگی هه‌بوو، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی كه كورد و ئێرانییه‌كان پێكه‌وه داده‌نیشن و نه‌خشه‌ی داهاتووی خۆیان داده‌رێژن و له لایه‌كی دیكه‌وه ساڵیادی له دایكبوونی د. قاسملوویه كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد بوو و له‌م پیناوه‌شدا له ئه‌وروپا له كاتی دانوستان تیرۆر كرا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی تیرۆر و سیاسه‌تی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ره‌نگ یان زوو به‌ره‌وڕووی خه‌بات و بهربهرهكانێیهكی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه.
لێدوانی عه‌زیزی له كاتێك دایه كه حدك له به‌یاننامه‌كه‌یدا هیچ لایه‌نێك به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تبار نه‌كرد و ته‌نیا ئاماژه به به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد.
سكرتێری حدك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رێبه‌رانی حزبی دیموكرات و زۆرێك له كادیره‌كانی تیرۆر كران، به‌ڵام هه‌رگیز په‌نای بۆ تیرۆر نه‌برد، جارێكی دیكه‌شی تیرۆر به تیرۆر وه‌ڵا ناده‌ینه‌وه.
كاتژمێری 10:00 ی شه‌وی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌ڵدا، درێژترین شه‌وی ساڵ و ساڵیادی له دایكبوونی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حزبی دیموكرات، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی حدك كه به قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه روویاندا و به‌هۆیه‌وه چوار پێشمه‌رگه و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی لاوانی دیموكرات شه‌هید بوون و سێ كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون.
payamner-
