حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھێرشە تیرۆرستییەکانی سەر حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە ئیدانە دەکات

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھێرشە تیرۆرستییەکانی سەر حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە ئیدانە دەکات



حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له بەیاننامەیەکدا ھێرشە تیرۆرستییەکانی سەر حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە ئیدانە دەکات که تێیدا ٧کەس شەهید بوون.



ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیه:



"بەداخەوە شەوی ڕابردوو ٢٠ لە سەر ٢١ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕەسمی "شەوی یەڵدا"دا دوو ھێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە ھۆی شەھیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، ھەروەھا ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.



وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە و ئەوانەی لە پشتییەوەن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. دووپاتی دەکەینەوە کە ھەموو ھەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆرستییە بە سزای یاساییی خۆیان بگەن. بە ئەوانەیش کە لە پشتی ئەم تاوانە تیرۆرستییەوەن، ڕادەگەیەنین ھەر ھەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە. دووبارە سڵاو لە گیانی شەھیدان، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین."
payamner-
Top