دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی بەسەر زیادتر له ١٢٠٠خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد
لە درێژەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ١٢ بەسەر ئاوارەکانی سنوری پارێزگای دھۆک، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک ١٢٦٠ خێزانی ئاوارەیان ھاوکاریکرد.
ئەمڕۆ لە درێژەی پرۆژەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ١٢ بەسەر ئاوارەکان لە سنوری پارێزگای دھۆک، کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک WFP ھەموو مانگێک بەڕێوەی دەبەن و تێیدا نزیکەی ٢٣ ھەزار خێزان سودمەند دەبن، لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنەکاندا، لە سنوری پارێزگای دھۆک، بەشەخۆراکی مانگی ١٢ بەسەر ١٢٦٠ خێزانی ئاوارە لە ناوچەی بایبوخ لە سنوری پارێزگای موسل دابەشکرد.
مانگانە لە سنوری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک، بەپێی پرۆژەیەکی ھاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کە پێکھاتوە لە ٧٢ کیلۆگرام لە خۆراکی وشک بەسەر زیاتر لە ٢٣ ھەزار خێزانی ئاوارەی ئەو پارێزگایەو ناوچەکانی دەوروبەریدا دابەش دەکرێت.
payamner-
