دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگی زستانەی ٤ ھەزار و ٤٥٠ منداڵی دابەشکرد
لەدرێژەی دابەشکردنی پێداویستی جلوبەرگی زستانە بەسەر منداڵانی گوندەکانی سنوری پارێزگای موسڵ لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef جلوبەرگیان بەسەر ٤ ھەزارو ٤٥٠ منداڵی ٥ گوندی سەر بە پارێزگای موسڵ دەکەن.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef لە درێژەی دابەشکردنی ھاوکارییەکان بۆ گوندەکانی سەر بە پارێزگای موسڵ، لە ھەڵمەتێکدا جلوبەرگی زستانە دابەش دەکەن، ھەڵمەتەکان چەند گوندێکیان گرتەوە، لەوانە لە سێ گوندی سنوری پارێزگای موسڵ ٢٢٢٦ منداڵ پێداویستیان پێدرا، ھاوکات لە گوندی دێرکا ٣٠١ منداڵ و گوندی تلیاران ١٣٢٨ منداڵ و گوندی عومەر قامچی ٥٩٧ منداڵ سودمەندبون.
ئەمساڵ لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef لەچیای شەنگال ھاوکارییان کردو زیاتر لە ٧٠٥٠ منداڵی یەزیدی سەر چیای شەنگال دابەشکرد، کە ھەموو ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٣ مانگ ھەتا ١٤ ساڵاندایە کارتۆنێک جلوبەرگی گەرمیان وەرگرتووە.
payamner-
