حکوومەتی هەرێمی کوردستان: هەر پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان شکست دەهێنێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21\12\2016 بڵاو کراوەتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندووە: “بەداخەوە شەوی ڕابردوو 20 لە سەر 21ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕهسمى "شەوی یەڵدا"دا دوو هێرشى تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستییانه و ئهوانهى له پشتییهوهن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دهكهین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین”.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە “هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئهوهى ئهنجامدهرانى ئهم تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاساییی خۆیان بگهن. بهوانهشی كه له پشتى ئهم تاوانه تیرۆرستییهوهن، ڕادهگهیهنین، هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەوە دەبێتەوە”.
شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا کە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەری شەهیدکراوی ئەو حزبەی تێدا دەکرایەوە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 7 کەس شەهید بوون کە 5 کەسیان پێشمەرگەی دیموکراتن و 2 کارمەندی ئاسایشی کۆیەش شەهید بوون.
باسنيوز
