سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: سێ بژاردەمان لەبەرانبەر بەغدا هەیە
خەسرۆ گۆران، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21\12\2016ی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنە کوردستانییەکان گرنگە، چونکە دەبێت باسی بودجەی عێراق و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، لە کۆبوونەوەکەش وردەکاریی لایەنی خراپی بودجە دەخرێتەڕوو کە گرنگە سەرجەم فراکسیۆنەکان ئەوەیان بۆ ڕوون ببێتەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "سێ بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چارەسەر بکات، پێویستە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، یاخود ڕێککەوتنی کۆن جێبەجێ بکرێت، یاخود ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا بکرێت''.
باسنيوز
