یانەی میلان ھەڕەشە دەکات
یانەی میلانی ئیتاڵی ھەڕەشەی ئەوە لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکات کە ئامادە نییە یاری جامی سوپەر لەگەڵ یانەی یۆڤانتس ئەنجام بدات ..
بڕیاربوو ئەمڕۆ یانەی میلانی ئیتاڵی گەشت بکات بۆ وڵاتی قەتەر بۆ ئەوەی رووبەرووی یانەی یۆڤانتس ببێتەوە لە یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا , بەڵام بەھۆی ھەندێک ھەڵەی تەکنیکی فرۆکەکەیان گەشتەکەی دواخست ..
لەمبارەیەوە ئەدریانۆ گالیانی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی میلان رایگەیاند : ئەگەر ئەمڕۆ گەشت نەکەین ئەوا یاری کۆتایی ئەنجام نادەین , چونکە یانەی یۆڤانتس گەشتی خۆی ئەنجام و دەستی بەراھێنانەکان کردووە , بەڵام ئێمە ھێشتا لە چاوەڕوانی داین و ئەمەش وا دەکات ھەلی ھەردوو لامان یەکسان نەبێت بۆ یارییەکە ..
گالیانی گووتیشی : بەو راھێنانەی یانەی یۆڤانتس ئەنجامی دەدات زووتر لەکەشی شوێنەکە رادێن , بەڵام ئێمە ھەمان دەرفەتمان بۆ نارەخسێت , لەبەر ئەمە گەر ئەمشەو گەشت نەکەین ئەوا یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵی ئەنجام نادەین..
بڕیارە رۆژی ھەینی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ھەردوو یانەی یۆڤانتس و میلان لەیاری جامی سوپەری ئیاڵی بە یەکبگەن ..
payamner-
