ناديه موراد: مليۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س وه‌ك ئاواره روويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه
ناديه موراد، باڵيۆزى نيازپاكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به بازرگانيكردن به مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئێستادا زياتر له مليۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س كه به‌شێكيان ئێزديين له هه‌رێمى كوردستان په‌نا دراوون.
ناديه موراد گوتى: ساڵى رابردوو لێره بۆم باسكردن كه چۆن داعش له چه‌ند كاتژمێرێكدا 700 پياوى كۆمه‌ڵكوژ كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: من خۆم يه‌كێك بووم له‌وانه‌ى كرابوومه كۆيله‌ى سێكسى.
هاوكات ئامينه سه‌عيد حه‌سه‌ن ژنه چالاكوان له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا باسى له‌و نه‌هامه‌تييانه كرد كه به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هاتووه و گوتى: پێويسته هه‌رچى زياتره كار بكرێت بۆ به‌هاناوه‌چوونى قوربانيانى بازرگانيكردن به مرۆڤ.
k24-
