سەرۆکی لیژنەی یاسایی: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ ده‌سته‌جه‌معین و له‌وه‌ی زێباریدا وا نه‌بوو
(موحسن سەعدوون) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوونی كرده‌وه "بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و رەتکردنەوەی نییە، بەڵام من خۆم قەناعەتم پێی نییە، چونكه بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و بەرگرییش زۆر جیاوازی ھەبوو لەگەڵ ئەوانەی پێشووتریدا و جگەلەوەش پێچەوانەی دەستوور بوو، هه‌ڵبه‌ت دەنگدانی نھێنی نییە و پێویستە بەئاشکرا بێت، دیاره كه بانگھێشتکردنەکه سیاسی بوو نەک یاسایی، بۆیە بڕیارەکەی دادگا بە ڕاست نازانم.''
(موحسین سەعدوون) ئاشكرایشی كرد كه، ''لە کۆی نۆ دادوەر، سێ دادوەر تانەکەی (ھۆشیار زێباری)یان رەت نەکردووه‌تەوە و دادوەرێکیش لە شوێنی دادوەرێکی دیکە ئیمزای کردووە کە ئاگای لە پرسەکە نەبووە چۆنچۆنی بووه.''
kdp-
