خەسرۆ گۆران: کێشەی بودجە بە پەرلەمان یكلا نابێتهوه؛ پێویستە ھەردوو حکوومەت چارهی بكهن
(خەسرۆ گۆران) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دهربارهی كۆبوونهوهی چاوهڕوانكراوی سبهینێیان لهگهڵ حكوومهتی ههرێمی كوردستانیشدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند كه ئهوان بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران بانگھێشت کراون و بەشداری دەکەن کە بڕیارە سهعات1ی پێشنیوەڕۆ ساز بدرێت، گوتیشی، ''باس لەیاسای بودجە و فەرمانبەران و مووچە دەکرێت.''
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، ''راستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە کە پابەندی یاسای بودجە نابێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی سبەینێی حکوومەتدا ڕوونکردنەوە لەبارەی داتاکان و چارەی ئەو پرسەش لە پەرلەمان ناکرێت و، پێویستە شاندی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا یاخود رێککەوتنی کۆن جێبەجێ بکرێت یاخود رێککەوتنێکی نوێ بکرێت.''
kdp-
